شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باكووری بەغدا، فەرماندەی فەوجی یەك سەربە لیوای ٥٩ی پیادە و دوو ئەفسەری پلەدار كوژراون، سێ ئەفسەری پلەداریش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە ناوچەی خان سەربە قەزای تارمییە باكووری بەغدا، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی ھێزە ئەمنییەكاندا تەقیوەتەوە.
راشیگەیاندووە لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، فەرماندەی فەوجی یەك سەربە لیوای 59ی پیادە و دوو ئەفسەری پلەدار كوژراون، سێ ئەفسەری پلەداریش برینداربوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو جێگری فەرماندەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس محەمەداوی بە یاوەری ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ئەمنی بەمەبەستی بەدەست ھێنانی زانیاری لەبارەی ھۆكار و وردەكارییەكانی رووداوەكە، گەیشتووەتە ناوچەكە.
تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای عێراق و دوو ئەفسەری لێكەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.