دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاره‌دێی خه‌لیفان پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی سۆپاوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كاتژمێر 1:30 له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان ئاگاداركراینه‌وه به بوونی ته‌رمی ژن و پیاوێك.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كانی بنكه‌ی خه‌لیفان گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه و دواتریش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كرد كه ماڵی پیاو و ژنه‌كه بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه گومان ده‌كرێ گیانله‌ده‌ستدانی ژن و پیاوه‌كه به‌هۆی سۆپای نه‌وته‌وه بووبێت.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوو هاوسه‌ره‌كه خه‌ڵكی گوندی لێره‌میری خه‌لیفانن و له‌دایكبووی ساڵی 1940ن، واته ته‌مه‌نیان 82 ساڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.