فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
لە ڕاگەیەنراوێک فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وه‌زاره‌تی كاره‌با، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی 8%ـی کارەبا، بە بڕی 140 ملیۆن دینار، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبەجێ دەکات.
ڕاشیگەیاند: پڕۆژه‌كان نوێکردنەوە و دانانی چەندین کەرەستە و ئامرازی گەیاندنی کارەبا لە گەڕەکە جیاجیاکانی سلێمانی دەگرێتەوە کە بارگرانیی کارەبای نیشتمانی کەم دەکەنەوە و خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن.
لەبارەی ئەو پڕۆژانەش ڕوونی کردۆتەوە کە بریتین له دانانی محاویلە بۆ فیدەرەکان له چەند شوێنێکی هه‌واری شار و گه‌یاندنی كاره‌با و ستوونی کارەبا له ناوچەکانی تووه‌سپی و به‌كره‌جۆ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیاریشه له‌ماوه‌ی 75 ڕۆژدا كاره‌كانی پڕۆژەکە ته‌واو بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.