Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:23

یانه‌ی هه‌ولێر پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كوڕانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریی تۆپی باله‌دا پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كیان نووسییه‌وه‌ و هه‌نگاوێكی تر له‌ به‌ده‌ستهێنانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی عێراق نزیكتر بوونه‌وه‌.

کاروانی سەرکەوتنەکانی تیپی تۆپی بالەی یانەی هه‌ولێر بەردەوامە و ئەمڕۆ لە شاری بەسڕا لە پێنجەم یاریی خۆیدا لە خولی نایابی عێراق، رووبەڕووی یانەی بەحری بوویەوە و توانی بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر (25-22)، (25-15)، (25-20) سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بەمشێوەیە كوڕانی یانه‌ی هه‌ولێر پێگەی خۆیان لە پێشەنگی گرووپی یەکەمی خولەکە بە کۆکردنەوەی (15) خاڵ قایمتر کرد.

بڕیاریشە یانه‌كه‌ سبەی پێنجشەم ڕێکەوتی 2022/12/15 لە شەشەم یاریی خۆیدا لە خولەکە کاتژمێر (4)ی ئێوارە ڕووبەڕووی یانەی (شوڕتە) ببێتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.