وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، زیاتر له ملیۆنێك قوتابی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه كرد.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی تاقیركردنه‌وه‌كان سوپاسی مامۆستایانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان خواست.
ڕاشیگه‌یاند: جگە لە پۆلی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان و پۆلی ئامادەکاری پێنج ساڵە و پۆلەکانی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، ئەمرۆ چوارشەم ملیۆنێك و 304 هه‌زار و 678 قوتابی لە هەرێمی کوردستان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکان تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندنیان دەستپێکردووە.
وه‌زیری په‌روه‌ده هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشتر لە فەرمانێکی وەزاریدا دەسەڵاتی تەواومان دا بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کە قوتابی پێکهاتەکانی (ئێزیدی و کریستان)یان هەیە خشتەی تاقیکردنەوەکانیان بە جۆرێک ڕێک بخەن کە ڕەچاوی جەژن و بۆنەکانی ئەو پێکهاتانە بکه‌ن.
له كۆتاییدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی ساغی بۆ سه‌رجه‌م قوتابییان و مامۆستایان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.