Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:23

بتڵی غاز له‌ چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قییه‌وه‌ و دوو كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ باكوری پارێزگای به‌غدا بتڵی غاز له‌ چێشتخانه‌یه‌ك گڕی گرت‌ و ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س بریندار بوون.

میدیاكانی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ی كازمییه‌ له‌ به‌ری باكوری پارێزگای به‌غدا بتڵی غاز له‌ چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵه‌ غازه‌كه‌، دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵه‌ غازه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بووه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كازمییه‌ گوێیان له‌ ده‌نگه‌كه‌ی بووه‌‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.