Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:53

ڕۆناڵدۆ ئه‌مرۆ له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید بووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بینراوه‌ و له‌وێ مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجامداوه‌‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆڕا بوو و له‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ دوورخرابوونه‌وه‌.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووس و پسپۆڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ ئه‌وروپا له‌ تویتێكدا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ رۆناڵدۆ له‌نێو‌ یاریگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید مه‌شق و ڕاهێنانی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و یاریگه‌ سه‌ره‌كییه‌‌ نا كه‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی مه‌شقی تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵكو یاریگه‌یه‌كی تری سه‌ر به‌ یانه‌ی شاهانه‌یه‌‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تۆڕی (ڕیلیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه‌ رۆناڵدۆ مۆڵه‌تی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاریگه‌كه‌ی مه‌شقه‌ ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.

رۆناڵدۆ دوای شكستی پورتوگال به‌رامبه‌ر مه‌غریب به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام و ده‌ركردنیان له‌ مۆندیال، ده‌یه‌وێ هه‌ر زوو ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان بكاته‌وه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ توانا جه‌سته‌ییه‌كانی خۆی بكات.

جێی باسه‌ رۆناڵدۆ ئێستا له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ سه‌ر به‌ هیچ یانه‌یه‌ك نییه، دوای ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیال به‌ ڕێككه‌وتن گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.