Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:30

هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە بناری چیای قەرەچووغ ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 12ـی 2022 ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا، بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیوای 18ـی پیادە لەژێر سەرپەرشتی میحوەری 6ـی هێزی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە بناری چیای قەرەچووغ ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری ئەو گوندانە بوون کە دەکەونە بناری چیای قەرەچووغ، مەبەست لێی کێوماڵکردن و پاککردنەوەی ناوچەکە بوو لە تیرۆریستانی داعش.

عەمید زریان ئیسماعیل خەلیفە فەرماندەی لیوای 18ـی پیادە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بەردەوامیان دەبێت، پێشمەرگە هەمیشە چاو کراوەیە بەرامبەر هەر جوڵە و مەترسییەکی تیرۆریستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.