Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:48

كەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی پچڕ پچڕ هەیە

لەناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای شاری سلێمانی و باكووری شاری كەركوك ئەگەری كەمێك تاوە  باران و بروسكە هەیە.
کوردستان TV
100%

بەڕێوەیەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە   15- 12- 2022  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی پچر پچر هەیە , لەناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای شاری سلێمانی و باكووری شاری كەركوك ئەگەری كەمێك تاوە  باران و بروسكە هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 –  9 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   16 - 12 - 2022
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت .  
پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ  دەبێت ( 10 -  15) كم/ك. 
ئاراستەی با / باكووری  خۆرهەڵات  بۆ باكووری خۆر ئاوا دەگۆرێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  19 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  18 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  14 پلەی سیلیزی
سۆران    :  13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  22 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /   15 - 12 - 2022 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.