Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:36

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد

کوردستان TV
100%

دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژە یاسایەكی پەسەند كرد بۆ ڕێگریكردن لە كارمەندانی فیدراڵی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی “تیك تۆك” لەسەر ئامێرەكانی سەر بە حكومەت.
پەیامنێری حورە لە واشنتۆن ڕایگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بكات پێش ئەوەی ڕەوانەی جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمریكا بكرێت بۆ پەسەندكردنی.
ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە دەبێت پێش كۆتایی هاتنی خولی یاسادانانی ئێستای كۆنگرێس كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە،ئەنجومەنی پیران بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد كە فەرمانبەرانی فیدراڵی لە دابەزاندن یان بەكارهێنانی بەرنامەی تیك تۆك لەسەر ئامێرە حكومییەكان قەدەغە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجومەنی پیران لە كۆنگرەی پێشوودا پڕۆژە یاسایەكی هاوشێوەی پەسەندكردووە، بەڵام لە ئەنجومەنی نوێنەراندا نەچووە پێشەوە.
بەرپرسانی ئەمەریكا و یاسادانەرانی هەردوو لایەن نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو كۆمپانیایە كە بنكەكەی لە پەكینە و خاوەنی ئەپەكەی بایتدانسە، خستەڕوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.