Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:19

ئەمریكا 5 ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر سەركردەیەكی داعش تەرخان دەكات

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خەڵاتی تا 5 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند، لە بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر سەركردەی دیاری قاعیدە بەناوی ئیبراهیم ئەلبەننا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن ئەلمەسری.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە یەمەن لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری پاداشتێكی تا پێنج ملیۆن دۆلار پێشكەش دەكات بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئیبراهیم ئەلبەننا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن میسری.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەننا سەركردەیەكی باڵای قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، كە لەلایەن ئەمریكاوە وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی دەستنیشانكراوە.
ڕوونیشیكردەوە، ئەبو ئەیمەن میسری ،ئەندامێكی دامەزرێنەری ڕێكخراوی قاعیدە بووە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، و فەرماندەیی كاروباری ئەمنی گروپەكەی گرتۆتە ئەستۆ، هەروەها ڕێنمایی سەربازی و ئەمنی بۆ سەركردەكانی ڕێكخراوەكە دابینكردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.