Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:17

ڤیدیۆ.. شووتێكی بەهێزی ئیمباپێ هاندەرێك لەسەر پەیژەی یاریگاوە بریندار دەكات

کوردستان TV
100%

گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەستێرەی فەرەنسی، كیلیان ئیمباپێ ،لەكاتی ئامادەكاری بۆ یارییەكەی دوێنێی فەرەنسا بەرامبەر مەغریب، بڵاوبووەوەتەوە تیایدا دەردەكەوێ  كە لێدانێكی بەهێزی كرد ئیمباپێ بەر دەموچاوی هاندەرێكی فەرەنسی لەسەر پەیژەی یاریگاوە كەوتووە.
لە ماوەی خۆ گەرمكردنەوەكەدا وا دیار بووە ئیمباپێی تەمەن 23 ساڵ لێدانێكی هەڵەی كردووەو كەوتۆتە سەر پەیژەكان و بەر یەكێك لە هاندەرانی فەرەنسی كەوتووە، كە دەتوانری هاندەرەكە ببینرێت  كە بەدەست تۆپێكی بەهێزەو دەناڵێنێت و پێدەچێت بەهێزبوو بێت، هاندەرەكە بینرا كە وەك ئەوەی ئازاری هەبێت و هەستی بە سەرگێژخواردنی زۆر دەكرد، لە كاتێكدا هەوادارانی دەوروبەری وا دیار بوو ئەوان لە ترسی كەوتنە سەر زەوی دەستیان گرتبوو.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتووە كە ئیمباپێ یاریگاكە بەجێدەهێڵێت، بەڕاكردن بەرەو پەیژەكان دەڕوات، كە هاندەرە بریندارەكەی لێیە، كاتێكیش گەیشتە دەستی، دەستی لە قۆڵیدا داوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی كە باشە .
وا دیار بوو هاندەرەكە قۆڵی ئەستێرە فەرەنسییەكەی ڕاكێشا، وەك ئەوەی پێی بڵێت كە باشە، پێش ئەوەی ئیمباپێ دواتر ڕابكاتەوە بۆ یاریگا.
جێگای سەرنجە فەرەنسا توانی بە دوو گۆڵ بەبێ وەڵامدانەوە سەركەوتن بەسەر مەغریب بەدەستبهێنێت و خۆی بگەێنێتە یاری كۆتایی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەرجەنیتن كە یارییەكە لە رۆژی یەك شەممە لەكاتژمێر 6ی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەقەتەڕ بەڕێوە دەچێت.


دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەش، ئیمباپێ ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، دەركەوت كە دڵنەوایی ئەشرەف حەكیمی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب دەكات.
ئیمباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەكی ئەم دیمەنەی بڵاوكردەوە و لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی، دڵتەنگ مەبە براكەم، هەمووان شانازی بەو كارەوە دەكەین كە كردۆتە، تۆ مێژووت تۆماركرد .
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.