هێزە دەریایییەكانی ئەمریكا كەشتییەكانی نەوەی نوێ بە ناوی فەللوجە'ەوە ناو لێ نا، لە حاڵێكدا كە لە كاتی داگیركردنی عێراق هەزاران مەدەنی لە فەللوجە كوژران.
سكرتێری هێزە دەریایییەكانی ئەمریكا، كارڵۆس دێڵ تۆرۆ رایگەیاند كە وەك یادكردنەوەی شەڕی یەكەم و دووەمی فەللوجە كە پێكدادانی خوێناوی تیایاندا رووی دا لە كاتی داگیركردنی عێراق و هەزاران مەدەنی بوونە قوربانی كەشتییەكانی نەوەی نوێی هێزە دەریایییەكانی ئەمریكا بە ناوی فەللوجەوە ناونراون.
دێل تۆرۆ لە رێوڕەسمی ناونانی كەشتییەكانی نەوەی نوێ، گوتی: "ئەمە رێزلێنانە بۆ ئەو دەریاوان، سەرباز و ئەندامانی هێزەكانی هاوپەیمانی كە لە هەردوو شەڕەكەی فەللوجە دلێرانە جەنگان یان گیانیان كردە قوربانی.
دوای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە 2033، خوێناویترین پێكدادان لە فەللوجە روویدا.
كەشتەییە نوێیەكانی ئەمريكا بە ناوی فەللوجەوە ناونراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.