راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ بڵاویكردۆتەوە كە بەیانی ئەمڕۆ بنكەی پۆلیسی دینارتە ئاگادار كراونەتەوە كە كەسێكی تەمەن 45 ساڵی بەناوی( م ا م) كوژراوەو دەمودەست پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
پۆلیس روونیشیكردۆتەوە كە قوربانییەكە خەڵكی گوندی مەزرینگانی-یە لە ناحیەی دینارتە و خێزاندارەو پێشەی پێشمەرگەیە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە ناوبراو بە چەكی كلاشنكوف كوژراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.
پۆلیسی ئاكرێ : لەناحیەی دینارتە كەسێكی تەمەن 45 ساڵی كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.