Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:29

سەرۆكی حكومەت ڕێز لە دۆستی گەلی كوردستان سێناتۆری ئەمەریكی جیم ئینهۆف دەنێت

کوردستان TV
100%

وەك ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆكی پێشووی لیژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی كوردستان ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا وەك نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵكی كوردستان، وێنەیەكی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت.
سەرۆكی حكومەت لە ڤیدیۆكۆنفرانسێكدا ، هەواڵەكەی بە سێناتۆر جیم ئینهۆف گەیاند و بەناوی گەلی كوردستان و بەتایبەتی بەناوی سەرۆك مەسعود بارزانی سوپاسی كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان كە چەندین جار بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆی، سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
سەرۆكی حكومەت ھەروەھا سوپاسی سێناتۆر جاك ڕید سەرۆكی ئێستای لیژنەی ھێزە چەكدارەكانیشی كرد بۆ داكۆكیكردن و پشتیوانیی بەردەوامی لە خەڵكی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.