Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:27

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ چوار پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوار پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵكی خانه‌قین بریندار بوون.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (هۆندا) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – كۆیه‌ له‌ نزیك گوندی گۆمه‌شین چوار كه‌س بریندار بوون.

هه‌ر چوار سه‌رنشین كه‌ سه‌رجه‌میان پێشمه‌رگه‌ن، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری خانه‌قین له‌ ڕووداوه‌كه‌دا بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ش به‌هۆی بێ ئاگایی شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌ كه‌ كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

كوردستان تیڤی/ كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.