Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:25

ئاگاداری.. سبه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێرانی شاره‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی هه‌ینی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شه‌قامی 120 مه‌تری داده‌خرێت.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕۆژی هەینی 2022/12/16 لە کاتژمێر (12 تاکو 1)ی پاش نیوەڕۆ واته‌ بۆ ماوەی ته‌نیا یەک کاتژمێر، بەشێکی شەقامی 120مەتری داده‌خرێت.

فازڵ حاجی ئه‌و شوێنه‌شی دیاری كرد كه‌  کە داخستنه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و دەکەوێتە نێوان (عینکاوە و گەزنە) له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر.

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری داسختنه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بە مەبەستی پەڕاندنەوەی هێڵی کارەبایه‌ بەسەر ئه‌و شەقامەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.