Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:26

پلانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تاوتوێ كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم بە سەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتی کردەوە پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەیە باشتر زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن و هەوڵ بدرێت بە هاوبەشى لەگەڵ زانکۆکان کاروانى پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى جیهانى باشتر بەدەر بکەوێت.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا قۆناغەکانى دەستپێکردنى (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادەبووانى ڕاسپارد بەو پەڕى لێپرسراویەتى کار بکەن بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافییەت و بێ لایەنى لە پرۆسەکەدا بەشێوەیەک بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کوڕان و کچانى وڵاتى خۆمان بکەین.

لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێداچوونەوە بکرێت بە پلانى هەریەک لە زانکۆکان و دامودەزگاکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ستافى ئەکادیمى هەریەک لە زانکۆکان بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، هەروەک جەختیش کرایەوە پێویستە ئەو پرۆپۆزەڵانەى بۆ خوێندنى باڵا پێشکەش دەکرێت ئەولەوییەت بدرێت بە کێشە و گرفتەکانى کە ئەمرۆ لە واقعى کۆمەڵگە و سێکتەرە جیاوازەکاندا هەستى پێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.