Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:27

ساڵیادی کۆچی دوایی هونەمەندە دیار و ڕووح شیرینەکەی هەولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی، یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر عەزیز سەلام لە هوتێل چوارچرا لەژێر دروشمی (کۆچ) بە ڕێزلێنان لە ژمارەیەک هونەرمەند لەلایەن گرووپی (Z) بۆ کاری هونەری کرایەوە.

عەزیز سەلام هونەمەندە دیار و ڕووح شیرینەکەی هەولێر، یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەكانی شاری هەولێر و ساڵانێكی زۆر خزمەتی هونەری موزیک و گۆرانی کردووە و خاوەنی ستایلێكی تایبەتی بە خۆی بوو لە گۆرانی گووتندا.

عه‌زیز سه‌لام جگە لە بڵاوکردنەوەی چەندین ئەلبووم، خاوەنی هەوادارێكی زۆر بوو لە کوردستان، بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوێکی نەخوازراودا کۆچی دوایی کرد.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.