Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:26

ریال مه‌درید به‌ فه‌رمی به‌هره‌مه‌ندێكی به‌ڕازیلی هێنایه‌ ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ به‌هره‌مه‌ندێكی به‌رازیلی ڕاگه‌یاند.

به‌هره‌مه‌نده‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ ناوی ئه‌ندریكه‌ و ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ و ئێستا یاریزانی یانه‌ی پاڵمیڕاسی به‌ڕازیلییه‌.

ماڵپه‌ڕی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كرد: ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاڵمیراس و یاریزان ئه‌ندریك و ماڵباته‌كه‌ی كردووه بۆ هاوینی 2024 كاتێك ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو ده‌بێت (18 ساڵ) په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ندریك تا ساڵی 2024 له‌ ڕیزی یانه‌ی پاڵمیراس و خولی به‌ڕازیل ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌ندریك له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گاته‌ پایته‌ختی ئیسپانیا و كاره‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ ته‌واو ده‌كات.

جێی باسه‌ ئه‌ندرێك به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاڵمیڕاس پێشكه‌شی كردبوو، ببووه‌ جێی بایه‌خ و سه‌رنجی زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام دواجار ئه‌و به‌هره‌مه‌نده‌ به‌ڕازیلییه‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا یاریی بۆ بكات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.