لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕی له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و فڕه‌نسا دیاری كرد.
رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و فڕه‌نسا له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 له‌نێو یاریگه‌ی لۆسێل له وڵاتی قه‌ته‌ڕ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
بۆ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه، لیژنه‌ی ناوبژیوانان ناوبژیوانی پۆڵه‌ندی سیمۆن مارچینیاكی دیاری كردووه كه پێشتر هه‌ر له یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵ 2 یاریی تری به‌ڕێوه بردبوو ئه‌وانیش له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی فڕه‌نسا و دانیماڕك (2-1) له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌رجه‌نتین و ئوستڕالیا (2-1) له قۆناغی 16.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام له هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیای بردبووه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نساش شه‌وی ڕابردوو به 2 گۆڵی خاوێن له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی برده‌وه و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه خۆیان گه‌یاندبووه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا ئامانجی ئه‌وه‌یه پارێزگاری له ناسناوی پاڵه‌وانی مۆندیالی ڕابردوو بكات و هه‌روه‌ها ژماره‌ی جامه‌كان بۆ 3 به‌رز بكاته‌وه كه پێشتر له ساڵه‌كانی 1998 و 2018 به‌ده‌ستی هێنابوو.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل میسی سێیه‌م جامی مۆندیال به‌رز بكاته‌وه كه پێشتر له ساڵانی 1978 و 1986 دووجار جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.