Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 12:58

ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌ ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی له‌سه‌ره‌خۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1 تا 3 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌شی دا: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکووك: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.