Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شارێكی هه‌رێمی كوردستان ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ڕوویداوه‌ و به‌شێك له‌ خه‌ڵكی هه‌ستیان به‌ زه‌وی له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

به‌شار عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ دوای كاتژمێر 3 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری شاره‌دێی شیلادزێ ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی زوو بووه‌ و خه‌ڵكی له‌خه‌ودابوون، به‌شێكی كه‌م له‌ هاووڵاتییان هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ قه‌باره‌ی له‌رزینه‌كه‌ی 3.8 بووه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.