سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئێزیدی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕۆژوو، له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا كه وه‌ك حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ كۆتاهێنان به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێزیدییان.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕۆژوو له خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك حكوومه‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ كۆتاهێنان به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خوشك و برایانی ئێزیدی.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌شی به‌وه‌ش دا: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان به شه‌ڕه‌ف و كه‌ڕامه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و ناوچه‌كانیان و به‌شداربن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی داهاتوو له‌ژێر چه‌تری عێراقێكی یه‌كگرتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.