Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:33

نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد به‌هۆی پێشبینیكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر كڕینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 36 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.4% به‌رز بووه‌وه‌ و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 81.57 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 25 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و ئێستا به‌ 76.36 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی داخوازی كڕینی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وته‌، بۆ هه‌ر رۆژێك 1.7 ملیۆن به‌رمیل زیاتر بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.