سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شوێنێكی گه‌شتیاری له ده‌ره‌وه‌ی كوالالهمپووری پایته‌ختی مالیزیا داڕمانی شاخ ڕووی دا و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه به‌هۆی داڕمانه‌كه 16 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 17ی تریش بێ سه‌روشوێنن.
شوێنه گه‌شتیارییه‌كه 50 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی مالیزیا دووره و هاووڵاتییان بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش و پشوو ڕووی تێ ده‌كه‌ن، له كاتی ڕوودانی داڕمانهكهش 94 كه‌س له كه‌مپ و خانووی ناوچه گه‌شتیارییه‌كه بوون.
پۆلیسی مالیزیا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌لێت: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا منداڵێكی 5 ساڵی هه‌یه.
ده‌شڵێت: تا ئێستا حه‌وت برینداری ڕووداوه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش به‌دوای 17 كه‌سی تردا ده‌گه‌ڕێن كه تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن، ئه‌وانی تریش به سه‌لامه‌تی ده‌رچوون.
میدیاكانی مالیزیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ڕووداوه‌كه له كاتژمێر 2:24ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوویداوه و به‌شێكی شاخێك به به‌رزی 30 مه‌تر داڕماوه به‌سه‌ر شوێنه گهشتیارییهكهدا و ئه‌م ڕووداوه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.