Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:26

پۆلیسی هه‌ولێر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئه‌م كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌لا بووه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر (4:35) خولەکی به‌ره‌به‌یان لە گەڕەکی منارە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا) ڕەنگی سپیدا گیرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌ و ڕادەستی دادگا کراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.