به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا له‌نێوان ساڵانی 2020 تا 2021 گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش سێ هێنده‌ی ئه‌و داتایه‌یه كه تا ئێستا ئاشكرا كراوه.
چه‌ند توێژه‌رێكی سه‌ر به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ری ده‌خه‌ن كه په‌تای كۆڤید 19 له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 4.5 كه‌سی كوشت، بۆ ساڵی دواتر (2021) په‌تاكه نزیكه‌ی 10.4 ملیۆن كه‌سی كوشت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه په‌تای كۆڕۆنا له ساڵی 2020 یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی مرۆڤ، به‌ڵام له ساڵی 2021یش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه.
ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2019 كه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ مردن كه نزیكه‌ی 9 ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ته‌نیا له وڵاتی هیندستان له هه‌ردوو ساڵه‌كه نزیكه‌ی 4.7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌تاكه زۆرترین زیانی به‌و وڵاته گه‌یاندووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا له‌سه‌ر ئاستی كشوه‌ره‌كانی جیهان له كیشوه‌ری ئاسیا بووه كه 6 ملیۆن كه‌س بوونه قوربانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین حاڵه‌ته‌كان له وڵاتی هیندستان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.