دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر حهوتهمین سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌ده‌ستهێنا و به ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ی مه‌دینه‌ی شه‌هیدان سه‌ركه‌وت، به‌مه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: کاروانی تیپی تۆپی بالەی یانەکەمان لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عێراق بە سەرکەوتن کۆتایی پێهات، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە دوا گەڕی قۆناغەکە، کاتژمێر (1)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی داخراوی زوبێری وەرزشی رووبەڕووی یانەی (مەدینەی شەهیدان) بوونەوە و توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبێنن.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولیر به‌سه‌ر یانه‌ی مهیدینهی شه‌هیدان بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر بوو به ئه‌نجامه‌كانی (25-21)، (25-19)، (25-21).
بەم سەرکەوتنە کوڕانی تیپی تۆپی بالەی یانه‌ی هه‌ولێر توانیان لە سەرجەم یارییەکانی گرووپی (A) سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ببنە پێشەنگی گرووپەکەیان بە کۆکردنەوەی (20) خاڵ لە حەوت بردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.