Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:30

به‌ فه‌رمی.. مۆندیالی داهاتوو له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئاشكرای كرد كه‌ پاڵه‌وانیه‌تیی مۆندیالی داهاتووی یانه‌كان بۆ یاریی تۆپی پێ له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

گیانی ئینڤانتینۆ سه‌رۆكی فیفا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: وڵاتی مه‌غریب مێوانداریی مۆندیالی داهاتووی یانه‌كان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی 1 تا 11ی شوبات (مانگی 2)ی 2023 به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌و یانانه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌شداریكردنیان له‌ جامی مۆندیالی یانه‌كان مسۆگه‌ر كردووه‌ بریتین له‌ ریال مه‌ردیدی ئیسپانی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، فلامینگۆی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی جامی لیبرتادۆریس، ویداد به‌یزاوی پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا، سیاتل ساونده‌رزی ئه‌مه‌ریكی پاڵه‌وانی كۆنكاكاف و ئۆكلاند سیتی پاڵه‌وانی ئۆقیانووسیا.

جامی مۆندیالی 2023 یانه‌كان به‌ به‌شداری 6 یانه‌ و یانه‌یه‌كی وڵاتی مێواندار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌مه‌ش وڵاتی مه‌غریب ئه‌مه‌ سێیه‌مجاره‌ مێوانداریی جامی مۆندیالی یانه‌كان ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی 2013 و 2014 پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تێدا ئه‌نجامدرابوو.

پارساڵیش جامی مۆندیالی یانه‌كان له‌ وڵاتی ئیماڕات به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێیدا یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی جام و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.