Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:30

فڕۆکە جەنگییەکان چیای کورەژاری لە سنووری شیلادزێ بۆردومان دەکەن

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی پەکەکەیان لە سنووری ناحییەی شیلادزێ بۆردومان کرد، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە بۆردومانەکە ڕانەگەیاندووە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: کاتژمێر 05:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16ـی 12ـی 2022 بارەگاکانی پەکەکە لە چیای کورەژاری لە سنووری ناحییەی شیلادزێ بۆردومان کران.

ڕاشیگەیاند: دەنگێکی بەهێز بەهۆی بۆردومانەکە بیستراوە و بۆ ماوەیەکیش هاتووچۆی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوام بووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە نەزانراوە، هەرچەندە ئەو شوێنە چیایە و بەهۆی بۆردومانەکانی ئەم دواییە هاتووچۆ لە ناوچەکە کەم بووە و چۆڵ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.