Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:28

کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی هاتووچۆ تونێلی دەربەندیخانیان کردەوە

کوردستان TV
100%

دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئەمڕۆ هەینی 16ـی 12ـی 2022 کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی هاتووچۆ تونێلی دەربەندیخانیان کردەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشەجێکردن ڕایگەیاند: بە شێوازێکی ئەندازیاری سەردەمیانە لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگەوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ کرا، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی ڕێگەیەکی سەلامەت و کارئاسانیکردن بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاند: ڕێورەسمی کردنەوەی تونێلەکە بە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنوورەکە بەخشرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی ڕێگەی ناوتاق لە دەربەندیخان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو دروستکردن و تەواوبوونی تونێلی دووەمی دەربەندیخان وەک ڕێگەیەکی جێگرەوە هاووڵاتییان سودی لێ ببینن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕێگەی دووڕیانی ژاڵەناو 30 مەتری رێڕەوی بارهەڵگرەکان لە دەربەندیخان قیڕتاو دەکرێت، کە درێژییەکەی (7) کیلۆمەتر و بڕی (487.790.000) ملیۆن دیناری لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ تەرخان کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.