سبەی شەممە 17ـی 12ـی 2022 بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە بڕیارێک دەوامی فەرمانگەیەک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند: سبەی شەممە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ سوودبینینی هاووڵاتییان لە داشکانی کرێی بەستانی پێوەری ئاو و ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە کار بەردەوامە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە بە گوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تاوەکوو ڕێکەوتی 21ـی 12ـی 2022 هەر هاووڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستاوە و پێوەر ببەستێت، ئەوا سوودمەند دەبن لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی کە لە سەریانە.
پێشتر بڕی 80 ههزار دینار بوو كرا بە 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و بڕی 10 هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەکان، بە پێچەوانەوە بڕی 80 هەزار دینار مانگانە ئەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.