Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 01:33

رۆژی ئاڵای كوردستان

کوردستان TV
100%

هه‌موو گه‌لانی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كی فیدراڵ ده‌ژین خاوه‌نی ئاڵای خۆیانن، ئاڵای كوردستانیش ئاڵای كوردستانی فیدراڵه‌ و له‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌.
پێناسه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
ئاڵای كوردستان له‌ سێ ڕه‌نگ و دروشمێك له‌ ناوه‌ندی پێكهاتووه‌.

ڕه‌نگه‌كان:

ئاڵای كوردستان له‌ لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكهاتوه‌، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ ره‌نگی سووره‌، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕنگی سپی یه‌، و لاكێشه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌نگی سه‌وزه‌ .

به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌كه‌یه‌تی

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی:

دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه‌، ئه‌م خۆره‌ 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه‌.

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به‌ په‌ڕه‌كانییه‌وه‌ یه‌ك(1) پێوه‌ره‌ و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو (0.5) پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه‌ شێوه‌یان ڕاسته‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن .

خۆره‌كه‌ ده‌بێ ڕێك له‌‌ چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت.

خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كراوه‌ كه‌ ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به‌ ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشك) تێده‌په‌ڕێت .

چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی ڕه‌نگه‌كان :

ڕنگه‌كانی ئاڵای كوردستان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

سوور : PMS 032
سه‌وز : PMS 354
زه‌رد : PMS 116
شێوه‌كانی به‌كار هێنانی ئاڵا:
هه‌ڵواسینی به‌ دارا، پێویسته‌ خۆره‌كه‌ی له هه‌ردوو ڕووه‌وه دیار بێت .
 به‌رز كردنه‌وه‌ی له‌ باری پانی، ڕه‌نگی سور له‌ سه‌ره‌وه‌و ڕه‌نگی سه‌وز له‌ خواره‌وه‌ .
به‌رز كردنه‌وه‌ی له‌ باری درێژی، ڕه‌نگی سور له‌ لای چه‌پ و ڕه‌نگی سه‌وز له‌ لای ڕاست .
له‌ یه‌خه‌دانی وه‌ك ڕۆزێت له‌ سه‌ر سینگ، له لای چه‌پ له سه‌ر دڵ هه‌ڵ ئه‌گیرێت .
له‌ سه‌ر مێز دانانی ، پێویسته‌ به‌ لای چه‌پدا بشكێته‌وه .
سروودی نشتیمانی:
سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه‌ له‌ لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به‌ دڵدار له‌ ساڵی 1940 دانراوه‌، بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه‌ و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مانه‌ و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێكی گه‌لی كوردستان بووه.
دڵداری شاعیر كه‌ دانه‌ری سروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه‌، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمود سه‌عیده‌و له‌ 20/2/1918 له‌شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌ و له‌ 12/7/1947 دا كۆچی دوایی كردووه‌.
شایانی باسه‌  دوای راپه‌ڕینی به‌هاری (1991)یش تا ئه‌م دواییانه‌ ئاڵای كوردستان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، تا په‌رله‌مانی كوردستان رێكه‌وتی( 17/12/1999) هه‌ستاوه‌ به‌په‌سه‌ندكردنی ئاڵای كوردستان، به‌ پشت به‌ستن به‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی (19/6/2004)به‌ بڕیاری ژماره‌ (48) ڕۆژی( 17 ی كانونی یه‌كه‌م)ی هه‌موو ساڵێكی كرده‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان .
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.