لەقەزای مەخمور بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حزبی و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكانی سنووری مەخمور، لە رێوڕەسمێكدا لەگەڵ گوتنەوەی سردووی نیشتمانی ئەی رەقیب، رۆژی ئاڵای كوردستان بەرزو پیرۆز راگیرا.
لە رێوڕەسمەكەدا ئاڵای كوردستان لە سەنتەری قەزای مەخمورو كەندیناوە بەرز كرایەوە.
هاوكات چەندین چالاكی لەم رۆژەدا ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە پەرلەمانی كوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 لە ڕێكەوتی 2004.06.19، ڕۆژی 12.17ی هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دیاریكردو لەو رۆژەدا مەراسیمی ڕۆژی ئاڵا بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ و فۆتۆ /كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.