سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئێواره‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیاو مه‌غریب له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر كه كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت، زلاتكۆ دالیچ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌غریب وه‌ك یاری كۆتایی وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی براوه‌ی یاریه‌كه ده‌بێته خاوه‌نی میدالیای بڕۆنزی مۆندیال.
دالیچ ئاشكراشی كرد كه یاریه‌كه ئاسان نابێت بۆ تیپه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌غریب به گیانێكی به‌رزی جه‌نگاوه‌رانه‌و به ئاستێكی باش یاری ده‌كات و جوانترین سوپرایزی ئه‌م مۆندیاله‌یه، ڕاهێنه‌ری كڕواتیا هیواشی خواست دوای ئه‌م یاریه لوكا مۆدریچی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێنێت و له جامی یۆرۆی دووههزاروبیستوچواریش به‌شداربێت.
ڕاهێنه‌ری كڕواتیا: ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌غریب وه‌ك یاری كۆتایی وایه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.