Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:24

راهێنه‌ری مه‌غریب: به‌ هه‌موو توانایه‌ك ده‌جه‌نگن بۆ بردنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ر

کوردستان TV
100%


وه‌لید ڕه‌كڕاكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ی نێوان مه‌غریب و كڕواتیا له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی هه‌رده‌م درك به‌ گرنگی یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌موو یاریه‌ك به‌ده‌ست بێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆستانه‌ش بێت.
ڕه‌كڕاكی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك ده‌جه‌نگن بۆ بردنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌رو هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌ پۆلینی فیفا پێشبخه‌ن و بناغه‌یه‌كی باش و پته‌و بۆ ئاینده‌ی تۆپی پێی مه‌غریب دابڕێژن.
 


                                                          

 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.