ساڵانه له 17-12-2022 به یادی رۆژی ئاڵا دا چه‌ندین چالاكی به‌و بۆنه‌وه ، له شار وشارۆچكه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام ده‌رده‌رێت.
هه‌ربه‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵا ، له‌فه‌رمانگه‌و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا ئه‌م یاده به چه‌ندین چالاكی جۆراجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
له سه‌نته‌ری ئاڵا به‌یادی ڕۆژی ئاڵا كۆمه‌ڵی چالاكی جۆراجۆر ئه‌نجام ده‌دات كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان .
-نمایشی شانۆ بۆ شانۆكاران ( نوح شاخه‌وان و شێركۆ نه‌ژاد ).
- ژه‌نینی میوزیك .
- كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای شێوه‌كاری بۆ شێوه‌كار ( نسار سامی )
- بابه‌تێك له سه‌ر ئاڵا له‌لایه‌ن مامۆستا (عبدالستار باغه‌مره‌یی ) له‌سه‌ر (چه‌مك و مێژووی ئاڵا)
له‌كاتژمێر 4ی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
شایانی باسه،مێژووی دروستبوونی ئه‌م ئاڵایه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1920 كاتێك ئه‌مین عالی به‌درخان، داوا له زه‌ینلعابدین ده‌كات، كه كه‌سایه‌تییه‌كی كورد بووه، ئالایه‌ك بۆ كوردستان دروستبكات.
بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به فه‌رمی و به ناوی ده‌وڵه‌تێكی كوردستان، له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له‌لایه‌ن قازی محه‌ممه‌د هه‌ڵدرا، كه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، له‌نێویاندا جه‌نه‌ڕاڵ مه‌لا مه‌سته‌فای بارزانی.
له ساڵی 1999 به بڕیاری ژماره 26 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره 14ی ئالای هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، كه له 10 مادده پێكهاتووه.
دوای 10 ساڵ له رۆژی 19/6/2009 په‌رله‌مان له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، رۆژی 17/12ی هه‌موو ساڵێكی وه‌كو رۆژی ئالا دیاریكرد، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه په‌سه‌ندكرا. ئه‌م رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی هه‌ڵكردنی ئالا له كۆماری كوردستان.
له‌و رۆژه به دواوه هه‌موو رۆژێكی 17ی 12ی خه‌ڵكی كوردستان به جلوبه‌رگی كوردی له رێوره‌سمێكی تایبه‌ت یادی رۆژی ئالای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. ئێستا له‌نێو هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌م ئالایه به ئالای فه‌رمی كوردستان ده‌ناسرێت
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له یادی رۆژی ئاڵا چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.