Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:27

ڤیدیۆ.. هاووڵاتییەكی كورد وه‌كو كورتە باڵاترین پیاوی جیهان ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینس تۆماركرا

کوردستان TV
100%


هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی " محه‌مه‌د ئه‌فشین قادر زاده‌" كه‌ دانیشتووی شاری بۆكانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستانه‌،وه‌كو كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهان ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس تۆمار كرا.
ئه‌م پیاوه‌ كورته‌ باڵایه‌ له‌ ساڵی 2002 له‌ دایك بووه‌ ،ئه‌و كاته‌ی له‌ دایك بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دایك باوكیان  بیریان له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ نازناوی كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهان وه‌ربگرێت.
"محەمەد ئەفشین"، بەرزیی باڵای 65.42 سانتیمەترە، ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌  ده‌توانێت به‌خۆی هامووشۆ بكات، تاگه‌یشتۆته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌رله‌ ژێر  ڕێنمایی پزیشكدا بووه‌، له‌ ئێستاش  باوكی هاوكاری ده‌كات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحه‌ده‌س

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.