Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:16

مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك – گەرمیان : ئاڵای كوردستان هێمای ئازایەتی و فیداكاریی گەلی كوردستانە

کوردستان TV
100%

دكتۆر كەمال كەركووكی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركووك – گەرمیان لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: ئاڵای كوردستان ڕەمزی نەتەوەیەكی خاوەن خاك و زمان و كولتور و ئایین و باوەڕ بە خۆ و بە گەل و بە سەركەوتنە.
دەقی پەیامەكە ..
لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاكی ھەڵوی بەرزەفڕی كوردستان، نەمر سەرۆك بارزانی مستەفا، دادەنەوێنین كە ئاڵای كوردستانی بە ئەمانەت پاراست لە ھەندەران و دواتر لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان تا لە سەر پەرلەمانی كوردستان و گشت دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵكرا.
ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە گشت تاكێكی دڵسۆزی كورد و كوردستان پیرۆز بێت.
ئاڵای كوردستان، سیمبۆڵی نەتەوەی كورد و كوردستانە، ھێمای ئازایەتی و فیداكاریی گەلی كوردستانە.
ئاڵای كوردستان ڕەمزی نەتەوەیەكی خاوەن خاك و زمان و كولتور و ئایین و باوەڕ بە خۆ و بە گەل و بە سەركەوتنە.
ئاڵای كوردستان ئاڵای گەلێكی خاك داگیركراو و ستەملێكراو و ئەنفال و كیمیاباران كراوە.
ئاڵای كوردستان ئاڵای گەڵێكی خاوەن پێشمەرگە و بەرخودان و خۆڕاگری وسەركەوتنە.
ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە گەل و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان پیرۆز بێت، لە پێشمەرگە قارەمانەكان پیرۆز بێت، لە هاووڵاتییان و گشت دڵسۆزان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و، لە دڵسۆزانی ھەندەران پیرۆز بێت.
ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە دانیشتووانی دڵسۆزی كەركووكی دڵی كوردستان و دووزی بە خیانەت داگیركراو و لە گشت دڵسۆزانی كوردستان و لە زیندانییانی سیاسی و ئاوارەكان پیرۆز بێت.
"ئاڵای كوردستان، هەمیشە بەرز و شەكاوە بێت"

دكتۆر كەمال كەركووكی
بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركووك - گەرمیان
17-12-2022
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.