Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:19

هەولێر.. پڕۆسەی دابەشکردنی چەکى قەرەبووی زیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس بەردەوامە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2022.12.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دابەشکردنی چەکی قەرەبووى زیانلێکەوتووانى سەردەمى ڕژێمى بەعس، سەردانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگەی ناوچەى هەرێمى کوردستان کرد.
لەسەردانەکەیدا، پاریزگارى هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى کۆڵیەوە، کە لەم بەشەدا 700 کەس لەزیانلێکەوتووان هەولێر، دهۆک، سلێمانی چەکى بانکى قەربوویان ڕادەست دەکرێت، لەوبارەیەشەوە دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى دەستەى داواکانى موڵکدارى فەرمانگە و لقەکانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانی کرد کە بەڕێک و پێکى مامەڵەکانی زیانلێکەوتووان ڕاییدەکەن و ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.