Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:27

لەخەبات كەسێك كوژراو كەسێكی دیكەش برینداربوو

کوردستان TV
100%

سالار نامیق-پەیامنێری كوردستان تیڤی لە خەبات پێی راگەیاندین، لەناوچەی پیشەسازی خەبات ،گەنجێكی تەمەن 22 ساڵی بەناوی (رێباز حەیدەر ) كوژراو گەنجێكی دیكەش بە ناوی (فەرهاد ئەحمەد ) تەمەن 43 ساڵی برینداربووە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خەبات بە كوردستان تیڤی راگەیاند: رووداوەكە لەناوچەی پیشەسازی قەزاكە روویداوە.
پۆلیس ئاماژەی بەمەشداوە كە بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، هۆكاری درووست بوونی رووداوەكە لەسەر راگرتنی شوێنی ئۆتۆمبێل بووە .
دوا بەدوای رووداوەكەش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی..
دوای ئاگاداركردنەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە قەزای خەبات، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بەلێكۆڵینەوە كرا.
لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوت كەوا هاوڵاتییەك بەناوی (ڕێباز حەیدەر رەمزان)، تەمەن (22) ساڵ كوژراوە و هاوڵاتیەكی تر بەناوی (فەرهاد احمد)، تەمەن (45) ساڵ زامداربووە.
هۆكاری ڕووداوەكەش (فرهاد احمد) باری بۆ هاتووە و لەم كاتە ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم گەراجی ناوبراو وەستاوە و ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەكەی كردۆتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لابدات بە مەبەستی داگرتنی بارەكەی لەم نێوەندەدا لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (ك. ش. چ.) دەبێتە دەمەقاڵیان و بووەتە شەڕیان، تۆمەتبار چەكی دەرهێناوە و گوللـەی تەقاندوە، وە بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە ڕوویداوە.
دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی دەستگیر كردنی بكەری سەرەكی تاوانەكەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.