Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:55

هۆشداری دەدرێت؛ لە ساڵی داهاتوودا ملیۆنێک چینی بە کۆرۆنا دەمرن

کوردستان TV
100%

بەپێی پێشبینییە نوێیەکانی پەیمانگەی پێوانە و هەڵسەنگاندنی تەندروستی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، هەڵگرتنی لەناکاوی سنوورداکردنی تووندی چین بۆ بەرەگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەوانەیە ببێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و مردنی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ساڵی داهاتوودا.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو پەیمانگەیە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ژمارەی تووشبووان لە چین دەگاتە لوتکە و مردنیش دەگاتە 322 هەزار کەس.

 بەڕێوەبەری پەیمانگاکە، کریستوفر مۆرای ڕایگەیاند: تاوەکو ئەو کاتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی چین تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

لەبەرامبەردا تەندروستی چین باسی لەوە کرد کە لە دوای هەڵگرتنی سنووردارکردنەکان بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی مردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار نەکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدا کە دوایین حاڵەتی گیانلەدەستدانی فەرمی لە 3ـی کانونی یەکەمدا ڕاگەیەنرا، کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆنا گەیشتە پێنج هەزار و 235 کەس.

چین لە مانگی کانوونی دووەمدا بەشێک لە سەختترین سنووردارکردنی کۆرۆنای جیهانی هەڵگرت دوای ناڕەزایەتییەکان، ئێستاش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە زیادبووندایە، ترسی ئەوەی هەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پشووی مانگی داهاتوودا سەدان ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکە بکات.

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.