Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:23

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئاکام عومەر ئامادەبوو

کوردستان TV
100%

نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 17ـی 12ـی 2022 لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر ئامادەبوو.

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەسوکار و خانەوادەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا تەرمی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لەشاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە کەسوکار و خانەوادەی فەرماندە ئاکام و هیوای خواست خودای گەورە، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.