Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:51

بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە چەند پولێکی پۆستە دیزاین دەکرێت

کوردستان TV
100%

هەموو ساڵێک هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 17ـی کانوونی یەکەمدا ڕۆژی ئاڵای کوردستان وەکو سیمبولێکی نەتەوەیی بەرز ڕادەگرن و لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش چەندین چالاکی لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت، وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەم بۆنەوەیە چەند پولێکی پۆستە دیزاین دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی لەو ڕێکەوتەدا لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشوو بوو، ئەو چالاکیانە تەنیا لە قوتابخانەکان ئەنجام دران، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە پێنج پولی پۆستەی بە چەند نەخشە و وێنەیەکی جیاواز دیزایین کرد.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی لە ساڵی 2009ـدا پەرلەمانی كوردستان، ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەمی‌ وەکو ڕۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دیاری کرد، خەڵکی هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک لەو ڕێکەوتەدا یادی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی 1992ـی زایینی، بڕیاڕی دا ئەو ئاڵایەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەڵکراوە وەکو ئاڵای فەرمی و نیشانە و هێمای پێکهاتەی حکوومەتی هەریمی کوردستان دیاری کرد و بڕیاری دا کە لەسەر هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە پاشان لە ساڵی 1999 و دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای ئاڵای کوردستان، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان کرا، لە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق، بە یاسای ژمارە 14 یاسای ئاڵای کوردستانی پەسند کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.