شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە شەپۆڵێکی سەرما و بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی مۆدێلی GFS پێشبینی ھاتنی یەکەم نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆڵێکی سەرما و بەفربارین لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا دەکرێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشووتر ئاماژەی بەوەش دابوو کە بە گوێرەی دواین گۆڕانکارییەکان ئەگەر ھەیە لەنێوان 22 بۆ 25ـی مانگ شەپۆڵێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.