Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:24

عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خستووەتەگەڕ.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم پێداویستی و کەرەستەکانی ئۆتۆمبێل دابین دەکەن، دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە دەست بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: کارەکە مەحاڵ نییە، بەڵام جێبەجێکردنی زەحمەتە، چونکە پێویستی بە پاڵپشتی دەوڵەت و تەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەندی ئەو بوارە هەیە.

وەزارەتی پیشەسازی و کانزای عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە دەتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا، دەست بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکەن، بە نرخێکی کەم، بەو پێیەی پێویستی بە بودجەیەکی زۆر نییە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.