دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی پیشەسازی لە بواری شیشی ئاسن، 5 هەزار و 900 هەلی کار ڕەخسێنراوە.
ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پڕۆژەیەکی پیشەسازی لە بواری شیش و ئاسن بەسەرکردەوە، کە لە توانایدایە پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێژەی 100% پڕ بکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەی بەرهەمهێنانەوە ساڵانە 700 هەزار تۆن شیشی ئاسن بەرهەم دێت.
دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پڕۆژەیە 900 هەلی کاری ڕاستەوخۆ و 5 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆی ڕەخساندووە، لەو ڕێژەییەش 92%ـی کرێکار و کاری دەستی ناوخۆیین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.