Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:29

سەگێك لەبری ئەوەی بنێردرێت بۆ ئەمریكا بە هەڵە رەوانەی سعوودیە دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی ماڵپەڕی " وێڵز ئۆنلاین"ی بەریتانی، سەگێك تووشی "زەبر و زەنگی دەروونی" و هێرشی دڵەڕاوكێ بووە، دوای ئەوەی بە هەڵە لە لەندەنەوە ڕەوانەی سعودیە كراوە لەبری ئەوەی بنێردرێت بۆ خاوەنەكانی لە شاری ناشڤیل لە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا.
خاوەنی سەگە پێنج ساڵانەكە ڕوونی كردەوە، كارمەندانی كۆمپانیای كەشتیوانی ئاژەڵە ماڵییەكەیان خستۆتە سەر فڕۆكەیەكی تری هێڵی ئاسمانی بەریتانی، هەروەها بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە سەرلێشێواوی و ترسدا ماونەتەوە پێش ئەوەی ڕاستییەكان بزانن.
دوای لێكۆڵینەوە ، كۆمپانیای كەشتیوانی كە ئەركی گواستنەوەی سەگی "بلوبێڵ"ی لە ئەستۆ بووە، بۆی دەركەوتووە كە سەگەكە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی پایتەختی سعودیە و جارێكی دیكە رەوانەی لەندەن كراوەتەوە بۆ ئەوەی بینێرنەوە بۆ ئەمریكا و گەشتەكە 60 كاتژمێری خایاندووە.
خاوەنی سەگەكە، مادیسۆن و جەیمس میلەر، دەڵێن پێیانوابوو قەیرانەكە بە هاتنی بلوبێڵ بە سەلامەتی كۆتایی هاتووە، بەڵام بۆیان دەركەوتووە كە "ئازارەكان" تازە دەستیپێكردووە.
جەیمس، تەمەن 27 ساڵ، ڕوونیدەكاتەوە، لەگەڵ هاوسەرەكەی ناتوانن سەگەكەیان بەجێبهێڵن، كە بەهۆی ئەوەی لەگەڵیدا ڕوویداوە، زەبرێكی زۆری لێكەوتووەتەوە، هەروەها بەهۆی دڵەڕاوكێ و هێرشی توڕەییەوە هەزاران دۆلار زیانیان پێگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە سادەیی ناتوانین بە تەنیا جێی بهێڵین، یەكەمجار كە هەوڵماندا لە ماڵەوە بە تەنیا بەجێبهێڵین ، لە ماوەی دە خولەكدا ماڵەكەی وێرانكرد.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: جاری دووەم گازی لە دەرگایەكی دار دەگرت و بەردەوام دەگریا، بۆیە دەترسین ئەگەر بە تەنیا لە ماڵەوە بەجێی بهێڵین ئازاری خۆی بدات. جیابوونەوە لە ئێمە زۆر بە ئازار بوو بۆی.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.