دەزگای دادی پارێزگای ئیلام، سزای سەپێندراوی بەسەر22 کەس لە دەستبەسەرکراوان ڕاگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگا ئەم کەسانە سەرجەم سزای74 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای ئیلام بەپێی بەڵگەکانی تاوانناسی داواکاری گشتی، تۆمەتگەلێکی وەک کۆبوونەوە و تبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان لەدژی ئاسایشی ناوخۆی، بێ ڕێزی کردن بە "دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی"، بێ ڕێزی کرن بە ڕێبەریی و ئەندامبوون لە کۆمەڵ و دەستەگەلێک لە ناوخۆی وڵات کە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش دروستکراون، بەسەر 22 هاووڵاتی كورد سەپاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگا، سزای پێنج ساڵ بەندکران بەسەر نەعیم میرزایی، محەممەد سەیفی، مەهدی باویەر، مەهدی حوسێنی، فاتمە بەیگپوور، گوڵناز بەیگپوور، سەجاد جوشەنی، موختار نوری، موجتەبا عەباسی و مەسعود مورادیان سەپێندراوە.
هەروەها، هەر کام لە زەینەب باویەر، محەممەد محەممەد زادە، ئیسحاق ئاب ساڵان، ڕوحوڵڵا شێخی، جەلال خەیرخا، قودرەتوڵڵا جەعفەرزادە، سامان شێخی، عەبدولڕەحیم محەممەدی، ڕامین ئیبراهیمی، فەرشاد ئازادی، ڕەزا دارایی و سەکینە عەلیڕەزایی سزای 2 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە دەستی هەنگاو گەیشتوون، ئەم سزایانە پەیوەندییان بەخۆپیشاندانی ئەم هاووڵاتییانە لە کاتژمێر 7ی ئێوارهی 21ى9ى2022 هەیە. هەروەها ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای پارێزگای ئیلام بە 19ى11ى2022) تۆمارکراوە.
لە بەشێکی ئەم سزایەدا "زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی وەک بانک، تەنەکەی خۆڵ و کیوسکی وەستانی پۆلیسی هاتووچۆ وەک بەشێک لە سەرپێچییەکانی ئەم هاووڵاتییانە تۆمارکراوە.
ئەم سزایە بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەپێی قسە و بانگەشەی خێرای دادنامە " بە واژۆی30 کەس لە هێزە نیزامییەکان" دەرکراوە.
لەنێو ئەم لیستەدا، حاڵەتێک بەناوی جەلال خەیرخا نەزانراوە لە خەڵکی کوێیە و ڕوحوڵڵا شێخی خەڵکی ئابدانانە، ئەوانی دیکەی ناو ئەم لیستە لە هاووڵاتییانی خەڵکی دێهلۆڕان پێکهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.